نوچەنێت-موازین نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، وەک کاردانەوە بەرامبەر بە رووداوەکانی ئەم دواییانەی عێراق، هەڵوێستی وەرگرت و رایگەیاند “واشنتۆن ئامادەیە لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی ئابوری و دارایی عێراق، یارمەتی خەڵک و حکومەتی ئەم وڵاتە بکات”.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا، رۆژی دووشەممە 23ی جولای راشیگەیاند، کە واشنتۆن پشتیوانی لە مافی خەڵکی عێراق بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایی و ئاشتیانە دەکات.
بە گوێرەی بەیانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، واشنتۆن هەروەها پێشوازی لە هەڵوێستی دەوڵەتی عێراق بۆ بەفەرمی ناسینی مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانەی خەڵکی ئەم وڵاتە کردووە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا، هەروەها بە داخ بوونی خۆی سەبارەت بە کوژرانی ژمارەیەک لە خەڵکی خۆپێشاندەر و هێزە ئەمنیەکانی عێراق خستۆتەڕوو.