ئەڵمانیا لەبارە شەڕی ئێران و ئەمریکا هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

دوای ئەوەی، کە سەرۆکی ئەمریکا بە تویتێک وەڵامی هەڕەشەکانی حەسەن روحانی دایەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هەڵوێستی وەرگرت و رایگەیاند “ئەم هەڕەشانە یارمەتی بە چارەسەری کێشەکان ناکات”.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەم بارەوە جەخت دەکاتەوە، کە هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕ، هیچ کات کاریگەر و چارەسەر نییە.

جێێ ئاماژەیە دوای ئەوەی، کە سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئەمریکا نابێ یاری بە کلکی شێر بکات، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی دووشەممە 23ی جولای، هۆشداری دایە ئێران و گوتی “ئەگەر شەڕ رووبدات ئێران بە جۆرێک زیانی بەردەکەوێ، کە لە مێژووی خۆیدا بێ وێنە بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com