نوچەنێت
بەهۆی تیرۆری ئێقباڵ مورادی ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (kmmk) لە باشووری کوردستان، چەند کەسێک دەسبەسەر کراون.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هاوڕێیەکی نزیک و دانیشتووی پێنجوێن لە بارەی کەیسی ئیقباڵ مورادی، رایگەیاند: وەک ئاگادارم سێ کەس لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەر کراوە، بەڵام ئاشکرا نییە کێن ئەو دەستگیرکراوانە و لایەنە پەیوەندیدارەکان زانیاری لەو بارەیەوە ئاشکرا ناکەن بە بنەماڵەکەیان گوتووە تا نەگەنە ئەنجامێک . زانایری راناگەیەنن.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، ئیقباڵ مورادی بەگوتەی خێزانەکەی نیوەڕۆ لەماڵ دەرچووە و دوای نەگەڕانەوەی، بەدوایدا چوون و شەو توانیویانە تەرمەکەی لە چۆمی پێنجوێن بدۆزنەوە، کە لە پشتەوە سێ فیشەکی پێوەنراوە. هەروەها ئۆتۆبیلەکەی لە شێونێکی دیکە واتە لە گوندی هەڵاڵاوا پۆلیس دۆزیویەتەوە.