نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا
سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر بە لێدوانەکانی رۆژی رابردووی حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران هەڵوێستی وەرگرت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا وەڵامی لێدوانەکانی روحانی دایەوە و نووسیویەتی: هیچ کات هەڕەشە لە ئەمریکا مەکەن.
سەرۆکی ئەمریکا لەم بارەوە گوتی “هیچ کات هەڕەشە لە ئەمریکا مەکەن، چون ئەنجامێکی وەها ناخۆشی بەدواوە دەبێ، کە کەمتر کەسێک لە مێژوودا ئەزموونی کردبێت”.
سەرۆکی ئەمریکا لەم لێدوانە هەڕەشە ئامێزەیدا هەروەها گوتی “وریا بن، ئەمریکا چیدی ئەو وڵاتە نییە، کە گوێتان لێ بگرێت”.
رۆژی رابردوو حەسەن روحانی، ئەمریکای کردە بەردەنگی خۆی و رایگەیاند، کە یاری بە کلکی شێڕ مەکەن.