نوچەنێت
باڵیۆزانی فەره‌نسا و ئه‌ڵمانیا لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، داوادەکەن هەرێمی کوردستان “رۆڵی بەرچاوی” هەبێ لە حکومەتی نوێی عێراقدا.
ئه‌مڕۆ دووشەممە 23-7-2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سیریل نان، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا و برۆنۆ ئۆبێرت، باڵیۆزی فەره‌نسا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كەدا شاندی ئەڵمانیا و فەرەنسا باسیان له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خوارووی عێراق كردووە و به پێویستییان زانیوە هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق بخه‌نه‌گه‌ڕ، “لەو باره‌یه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بێت تاوەكو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی هه‌ن، به زووترین كات چاره‌سه‌ربكرێن”.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوە. نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی جیدی له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌شداریكردنێكی كاراى هه‌رێمى كوردستانى له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا نیشاندا.
سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانى سوپاسی فەره‌نسا و ئه‌ڵمانیای كردووە بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان له بواره‌كانی مرۆیی و سه‌ربازى بۆ هه‌رێمی كوردستان له رۆژه سه‌خته‌كاندا. “هه‌روه‌ها سوپاسیکردن بۆ بانگهێشتكردنى سەرکوەزیرانی کوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌ڵمانیا و فەره‌نسا له ساڵی رابردوودا كه پشتگیرییه‌كى به‌هێزی مه‌عنه‌وهی بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان”.
له كۆبوونەوە‌كه‌دا هه‌ر یه‌كه له د. فوئاد حسین، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى، گوته‌بێژى فه‌رمیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆمینیك ماس كۆنسوڵی گشتیی فەره‌نسا و خاتوو هێلینا میركس، نوێنه‌ری كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون.