مامۆستایانی خوێندنگەیەک کارێکی خۆبەخشانەی کەم وێنە دەکەن

0

نوچەنێت: تایبەت

لەسەر ئەرک و ماندووبونی خۆیان خۆبەخشانە ماوەی چەند هەفتەکە بەشێک لەمامۆستایانی خوێندنگای ئامادەیی بەختیاری لە قەزای سەیدسادق، دەستیانکردووە بە چاککردنەوەی کەرستەشکاوەکانی ناو بینای خوێندنگاکەیان و ڕێکخستنی بیناکەیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن. 

ئامادەیی بەختیاری لەقەزای سەیدسادق، ساڵی(2013-2014) دامەزاوە، له‌خوێندنگه‌كه‌شدا 950 خوێندكار به‌دوو ده‌وام له‌گه‌ڵ 52 مامۆستا ده‌وام ده‌كه‌ن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، خه‌لیل حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگای‌ ئاماده‌یی (به‌ختیاری- تێکەڵاو) له‌ قه‌زای سه‌یدسادق ڕایگەیاند “لەدوای تەواو بوونی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵەوە لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستای هاوڕێ لە ئامادەیی بەختیاری لەسەیدسادق، لەرۆژی 2-7-2018 وە بەرنامەمان دانا بۆ چاککردنەوەی کەرەستەشکاوەکانی ناو بینای خوێندگاکەمان، بەردەوام رۆژانە دێن لێرە بەپێی توانا کار لەسەر چاککردنەوەی ئەو کەرستانە دەکەین، کە پێویستان بەچاککردنەوە هەیە”.

خه‌لیل حه‌سه‌ن ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چەندساڵێکە بەڕاستی وەزارەتی پەروەردە ئاوری جدی نەداوەتەوە لە خوێندنگەکان، کەرەستە شکاوەکان چاک ناکاتەوە، کەرەستەی نوێش ناهێنێت بۆ خوێندنگاکان و خوێندنگاکان نۆژەن ناکاتەوە، ئەمەش هەمووی بارگرانییەکە بەسەر خوێندکار، مامۆستایان و ئیدارەی خوێندنگاکانەوە و دەشڵێت”بۆیە بەناچاری ئەمساڵ ئەم ڕگایەمان هەڵبژارد و بڕیارماندا هەوڵبدەین لە 60% ی کەموکوڕییەکانی خوێندگاکە نەهێڵین و بەباشترین شێواز ئامادەی بکەین بۆ ساڵی نوێی خوێندن”.

بەگوتەی بەڕێوبەری خوێندنگەکە، کارەکەیان بەسەر سێ قۆناغ دابەشکردووە، کە:

قۆناغی یەکەم: کارکردنبووە لەسەر دەرەوەی خوێندنگا، کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕێکخستنی باخچەی خوێندنگە، تەئسیساتی بۆری ئاو و ئاوەڕۆ و دیوار.

قۆناغی دووەم: چاککردنی مێز و کورسییەکان، لە ڕێگەی لەحیم کردنەوە، کە بەردەوامین لە چاککردنی چونکە مێز و کورسیەکان زۆرن.

قۆناغی سێیەم: بۆیاغ کردنی ناو بیناکەیە، ئێستا لە قۆناغی تەواو بوندایە، بە سوپاسەوە بەشی بیناسازی پەروەردە تێچوی بۆیاغ کردنەکەیان گرتە ئەستۆی خۆیان.

خەلیل حەسەن جەختیشیکردەوە، لەوەی ئەوەندەی پێیان بکرێت بەردەوام لێرە کەرەستەکان ڕیکدەخەن بۆ ئەوەی بتوانین، لەساڵی نوێی خوێندن بەباشترین شێواز پێشوازی لە خوێندکارەکانیان بکەن.  گوتیشی “دوای تەواو بوونی چاککردنی مێز و کورسییەکان، دەست دەکەین بەسەوزکردنی حەوشەی خوێندنگاکە، کەئەوەش کارێکی گرنگە بۆ خوێندنگەکەمان”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com