نوچەنێت: تایبەت
گرتەیەكی ڤیدیۆیی كۆبوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان، كە پەیوەندی بەكێشە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەكە هەیە لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان بڵاوکرایەوە و بەرپرسێکی گۆڕانیش دەڵێت “ئاساییە رەخنەگرتن لەهەر حزبێکدا هەبێ، بەڵام مەرج نییە کێشەی جددی بێ”.
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە و تێدا دەردەكەوێت، كۆمەڵێك هەڵسوڕاوی گۆڕان، قسە لەگەڵ عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتیو ئاسۆ مەحمود باژێراوانی گۆڕان لەسلێمانی دەكەن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەرچاوەیەک لە نێو بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی بلاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیی کۆبوونەوەی بزووتنەوەکەی، نەشاردەوە و رایگەیاند: جیاوازی بیروڕا لە هەموو حزبێکدا هەیە، ئەمەش بەو مانایە نییە، کە نەتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت “بێگومان خەڵکانێک لە ناو گۆڕان ناڕەزایەتی و گلەییان هەیە، بەڵام لە ئاستی مەترسیدار دا نییە و
هەر لەگرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت، لەكاتی قسەكان هەڵسوڕاوەكانی گۆڕان داوا لەبەرپرسانی خۆیان دەكەن، كار بكەن بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆییەكان، چونكە “كێشەكە لەوانەوە نییە، بەڵكو كێشەكە لەسەرەوەیە”. كۆبوونەوەكە رۆژی شەممە ئەنجامدراوە، كە هەر لەكۆبوونەوەكەدا رەخنەیەكی زۆر لەبەرپرسانی گۆڕان لەشێوازی بەرێوەبردنی بزووتنەوەكە گیراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە بزووتنەوەی گۆڕان كێشەی ناوخۆیی هەیەو كێشەكانیش بەردەوامی هەیە ، كە بەو هۆیەوە چەند سەركردەیەكی گۆڕان نیگەران بوونو كاركردنیان لەناو بزووتنەوەكە هەڵپەساردووە.
دەقی ڤیدیۆکە: