پەمپیۆ: بەم هۆکارانە ئێڕان مافیایە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە میانەی گوتارێکدا بە ناونیشانی “پشتیوانی لە خەڵکی ئێران”، کە لە کتێبخانەی رێگان لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا ئەنجام درا، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ ویست و داخوازی خەڵکی ئێران دووبارە کردەوە.

تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم گوتارەی پەمپیۆ، گەندەڵی لە کۆماری ئیسلامی، گەمارۆکان، مافەکانی مرۆڤ و سیاسەتەکانی واشنتۆن بەرامبەر بە ئێران بوو.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رەخنەی لە  گەندەڵی کۆماری ئیسلامی گرت و گوتی: رژێمی ئێران ئێستاش نیازی هەناردەکردنی شۆڕشەکەی بۆ دەرەوەی سنوورەکان هەیە و بۆ ئەم مەبەستە گەشەی ئابوری، ئازادییەکان و بەرژەوەندی هاوڵاتیانی خۆی کردۆتە قوربانی.

بە گوتەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، حکومەتی ئێران زیاتر لەوەی شێوەی دەوڵەت بدات، زۆرتر لە مافیا دەچێت.

پەمپیۆ گوتیشی: داهاتی ئێران لە دوای رێککەوتنی ئەتۆمی بەزر بووەوە و ئەم داهاتەش تەرخان کرا بۆ کاروباری تیرۆریستی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە ناوهێنانی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی، بە تایبەت رابەری کۆماری ئیسلامی و سەرۆکی دەزگای دادوەری، ئەوانی بە فیڕۆدان و کۆکردنەوەی سامان و دارایی تۆمەتبار کرد و جەختی کردەوە، کە سامانی ئێڕان بۆ سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنان و رژێمی بەشار ئەسەد تەرخان دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com