نوچەنێت-سومریە نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق، لە هەڵوێستێکدا پەسەندکردنی یاسای وڵاتی جوولەکە لە لایەن پەرلەمانی ئیسرائیلەوە مەحکوم دەکات.
ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەخت دەکاتەوە، کە بەغدا بە توندی ئیدانەی ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئیسرائیل دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتیشی: ئەم یاسایە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی رەگەزپەرەستی. بەپێی ئەم یاسایە، دروستکردنی شارۆچکە بۆ جوولەکەکان لە شاری قودس بوارێکی یاسایی پێ دەدرێت.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، پەسەندکردنی ئەم یاسایەی بە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی وڵاتەکەی وەسف کردووە.