نوچەنێت
ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 23-7-2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كین گرۆس، كونسوڵی پێشوو و ستیڤ ڤاگن، كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا كرا و گرۆس سوپاسی هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییه‌كانی له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووی كاركردنیدا كرد و هیوای خواست ئه‌م ئاسانكاری و هاریكارییانه بۆ كونسوڵی نوێ به‌رده‌وام بێت.
شاندی میوان هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی كه له ئێستا و داهاتوودا پشتگیرى له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هاوکات سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كین گرۆس له ئه‌ركی نوێیدا خواست و كار و ئه‌ركه‌كانیشی له ماوه‌ی كاركردنیدا له هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌تی كه كاتێكی سه‌خت بوو، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و هاوكاری و ئاسانكاریی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ كونسوڵی نوێ نیشاندا.
تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باشووری عێراق و بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.