ئاسایشی هەولێر ناسنامەی تیرۆریستەکان ئاشکرا دەکات

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ناسنامەی هێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات.

تارق نووری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ناسنامەی هێرشکارەکانی سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، ناو و ناسنامەی هەرسێ هێرشکارەکە لای ئێمە ئاشکرایە، هەرسێکیان خەڵکی هەولێرن و بەزووترین کات وردەکارییەکانی بۆ رەای گشتی ئاشکرا دەکەین.

لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 23/7/2018، هێرشەکە لەلایەن سێ چەکدارەوە  کراوەتە سەر بارەگای پارێزگای هەولێر و لە کاتی چوونە ژوورەوەدا پۆلیسێک بریندار کراوە، کە دوو گوللە بەر مل و قۆڵی چەپی کەوتووە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەشدا کەسێکی سڤیل، کە چایچی بووە، بریندار بوو و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com