ئاسایشی هەولێر کۆتایی هێنانی هێرشەکەی سەر پارێزگای راگەیاند

0

نوچەنێت

کەمێک لەمەوبەر، هێزەکانی ئاسایشی هەولێر کۆتاییان بەو هێرشە هێنا، کە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کرایە سەر بارەگای پارێزگای هەولێر.

هێرشەکە لەلایەن سێ چەکدارەوە لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 23/7/2018 کراوەتە سەر بارەگای پارێزگای هەولێر و لە کاتی چوونە ژوورەوەدا پۆلیسێک بریندار کراوە کە دوو گوللە بەر مل و قۆڵی چەپی کەوتووە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەشدا کەسێکی سڤیل بریندار بوو و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا. ماوەی چەند کاتژمێرێکیش ئەو چەکدارانە لە چەند ژوورێکی نێو باڵاخانەی پارێزگای هەولێر گەمارۆ دران.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کەمێک لەمەوبەر، هێزەکانی ئاسایش کۆتاییان بە بە پرۆسەی پاککردنەوەی باڵاخانەی پارێزگای هەولێر لەو هێرشبەرانە هێنا کە کردیوویانە سەر بارەگای پارێزگای هەولێر.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە سێ چەکدارە هێرشبەرەکەی سەر باڵاخانەی پارێزگای هەولێر لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش کوژران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com