نوچەنێت
ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای پارێزگای هەولێر و بەو هۆیەوە پۆلیسێک بریندارە.
بەپێی ئەو زانیارییەکان، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 23/7/2018، ژمارەیەک چەکدار کە ناسنامەکەیان نازاندرێت، هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای پارێزگای هەولێر و پۆلیسێکیان بریندار کردووە.
لەمبارەیەوە تاهیر عەبدوڵا، جێگری پارێزگاری هەولێر بە (کوردستان 24)ی ڕاگەیاندووە کە ئەوان نازانن ئامانج لە هێرشەکە چییە و برینداربوونی پۆلیسێکیشی پشتڕاست کردووەتەوە.
هەر لە بارەی هێرشەکەوە، پەیجی دژە تیرۆری کوردستان کە سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، چەند کەسێکی نەناسراو چوونەتە ناو باڵاخانەی پارێزگای هەولێر. هاوکات بە دووریش نەزاندراوە، کە کردارەکە تیرۆریستی بێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان کراوە، بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تی خۆيان و له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ڵوێستى ئه‌منى، خۆيان به‌دوور بگرن له‌و شوێنه تا ده‌زگا به‌رپرسه‌كان چاره‌سه‌رى دۆخەکە ده‌كه‌ن.