سعودیە لەسەر پەیوەندی ئێران و تاڵیبان زانیاری بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

باڵیۆزی سعودیە لە ئەمریکا، لە نوێترین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئێرانەوە، لە تویتێکدا ئێران تۆمەتبار دەکات.

خالد بن سلمان، باڵیۆزی سعودیە لە ئەمریکا، لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: ئێران مێژوویەکی دوورودرێژی لە پشتیوانی کردنی تیرۆریزم هەیە. مێژووی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لێوانلێوە لە پاڵپشتیکردنی تیرۆریم نە تەنها لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکوو لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا.

بە گوتەی باڵیۆزی سعودیە لە ئەمریکا، ئێران پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ تۆڕی قاعیدە هەیە و ئەم پەیوەندیەی گەڕاندۆتەوە بۆ سەرەتاکانی دەیەی 90ی زایینی.

خالد بن سەلمان لەم بارەوە نووسیویەتی “سعودیە دەبێتە بەربەست لەبەردەم ئێران و گروپە تیرۆرستییەکان و رێگرییان لێدەکات.

بە گوتەی ئەم دیپلۆماتکارەی ئێران، قاعیدە، داعش و ئێران، دوو دیوی دراوێکن و هیچ جیاوازییەکیان لە نێواندا نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com