نوچەنێت: تایبەت
گوتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی کۆمسیارانی هەرێمی کوردستان ڕایوایە ماوەی دوو هەفتە دیاری بکرێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بڕیارە رۆژی 30-9-2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، له ههڵبژاردنهكانی پێشوودا ماوهی مانگێك بۆ بانگهشه کردنی هەڵبژاردن دیاریدهكرا، بڕیارە کۆمسیۆن ئەو ماوەیە کەم بکاتەوە و ماوەکەش لە 20 زیاتر نەبێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند “کەمکردنەوەی ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ئەنجومەنی کۆمسیارانی هەرێم، گفتوگۆی لەسەر کراوە و ئەنجومەن ڕای وایە ماوەیەکی کورت بدرێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، ڕەنگە ماوەکەی دوو هەفتە بێت، کە دیاری دەکرێت”.
شێروان زرار گوتیشی “هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ماوەکەیان جیاوازییەکی زۆری نەبووە، بۆ ئەوەی هاوکاری هاوڵاتیان بین و بێزار نەبن لەو ماوەی بۆ بانگەشەکردنی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت، کە دەبێت هۆکاری ڕاگرتنی بەشێک لە چالاکی هاوڵاتیان”.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان داوایان کردبوو، ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن کەمبکرێتەوە و شێوازی نوێ بەکاربێت بۆ هەڵبژاردنەکان.