نوچەنێت: تایبەت
لێپرسراوی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە کاتی خۆیدا بکرێت، فریای بەستنی کۆنگرە ناکەوین ڕەنگە بکەوێتە دوای هەڵبژاردنەوە.
پرسی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پرسێکی گەرمی سەرکردایەتی ئەو حیزبەیە و لەڕابردوو چەندجارێک سەرکردایەتی یەکێتی هەوڵی بەستنی کۆنگرەی دابوو ،بەڵام بەهۆی کێشەناوخۆییەکانییەوە تائێستا نەی توانییەوە بگاتە بەستنی گۆنگرە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەحمەد قەدەفەری، لێپرسراوی مەڵبەندی 9ی شارەزووری یەكێتی، پێیوایە بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەی دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و راشیگەیاند “ئەگەر لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، کە کەمتر لەسێ مانگی ماوە، لەوانەیە ئێمە فریای بەستنی کۆنگرە نەکەوین، پێمشوانی یە بەستنی کۆنگرەی حیزب پێش هەڵبژاردن یان دوای هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر دەنگەکانی یەکێتی هەبێت”.
قەدەفەری ئاماژەی بەوەشکرد، حیزبەکەی هەروەک چۆن لە هەڵبژاردنی 12 ی ئایاری 2018 ی پەرلەمانی عێراقدا ئامادەکاریمان کردبوو، بەهەمان شێوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاری زیاتریان کردووە.
لێپرسراوی مەڵبەندی 9 ی شارەزووری یەكێتی، داواش لە ئەندام لایەنگرانی حیزبەکەی دەکات، کە بەباشی خۆیان ئامادەبکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و دەشڵێت “ئەمە هەڵبژاردنێکی مەسیرییە بۆ یەکێتی، بۆئەوەی بتوانین پێگە و جێگەی یەکێتی ببەینەوە شوێنی جارانی خۆی و لەو نە هامەتیانەی، کە توشی هاتووە رزگاری بکەین”.