ئەمڕۆ لە پارێزگایەکی سوننە خۆپیشاندان دەستیپێکرد

0

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسێکی پاری لە موسڵ رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەکشەممە، جگە لە شارەکانی دیکەی عێراق موسڵیش پەیوەست بوو بە خۆپیشاندانەوە و خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێ.

جگە لە بەغدا، خۆپیشاندان ماوەی 15 رۆژە لە پارێزگاکانی دیکە بەردەوامن، بەڵام رۆژی هەینی گەیشتە گۆڕەپانی بەغدای پایتەختیش، هێزە ئەمنییەکانیش بە زەبری هێز و گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد، کە دەیانویست بچنە ناو ناوچەی سەوز.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مومۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسڵ، لەبارەی رەوشی موسڵ رایگەیاند: ئەمرۆ یەکشەممە 22-7-2018 لە موسڵ خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسڵ دەڵێت، لە شاری موسڵ خەڵک بەدەست چەندین کێشەی وەک ئەمنی، ئابووری، خزمەتگوزاری، کۆمەڵایەتی و وێرانی لەم شارە دەناڵێنن. 

ئەم بەرپرسەی پارتی چەند رۆژ پێش ئێستا بە نوچەنێت-ی راگەیاندبوو، خۆپیشاندان شاری موسڵێش دەگرێتەوە. گوتیشی “هەندێک بەرپرس لەترسی توڕەیی خەڵک ناوچەکەیان بەجێ هێشتووە”. 
 
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ” رۆژی هەینی لە خۆپیشاندانی دیوانییە هاوڵاتییەک کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە. لە نەجەف خۆپیشاندەرێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. لە خۆپیشاندانی ناسریەش 10 کەس برینداربوون، کە شەشیان لە هێزە ئەمنییەکان بوون”.

لەبارەی خۆپیشاندانی بەغداش، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژە بە برینداربوونی 30 خۆپیشاندەر دەکات، کە “برینی زۆربەیان سووکە”.  هەروەها خۆپیشاندەران چەندین درووشم دەڵێنەوە؛ لەنێویاندا داواکردنی کارەبا و ئاو و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دیکە، دژایەتی گەندەڵی و رێگەنەدان بە دەستوەردانی وڵاتان لە کاروباری عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com