دەستەی هەماهەنگی پارێزگاکانی باشووری عیراق راگەیێندراوێکی بەپەلە بڵاودەکەنەوە

0

نوچەنێت

خۆپیشاندەرانی شارەکانی باشووری عێراق داواکارییەکانیان زیاد دەکەن سوپاسی گەنجانی پایتەختەکەیان دەکات. هەروەها داوای هەوڵوەشاندنەوەی پارتە سیاسییەکان دەکەن.

لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی 2018ـەوە، هاووڵاتییانی بەسرە و دواتریش شارەکانی دیکەی باشووری عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا خۆپیشاندان دەکەن و بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژیش لەلایەن هێز و میلیشیا عێراقییەکانیشەوە، تا ئێستا زیاتر لە 200 خۆپیشاندەر کوژراون و بریندار بوون، جگە لە دەستگیرکرانی سەدانی دیکە.

دەستەی ”هەماهەنگییەکانی پارێزگاکانی باشوور“ لە بەیانامەکەیدا رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە 22-7-2018، خۆپیشاندانەکان فراوانتر دەکەن و داواشی لەو هاوڵاتییانە کردووە، کە تا ئێستا ”تەنیا بینەری خۆپیشاندانەکانن“، بڕژێنە سەر شەقامەکان.

دەستەکە خۆپیشاندانی رۆژی یەکشەممە بە ”راپەڕینی یەکگرتوو“ ناو دەبات و دەستخۆشیشی لە گەنجانی بەغدا کردووە بۆ چوونە پاڵ خۆپیشاندەران.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، خۆپیشاندەران وێڕای داوای خزمەتگوزارییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا، داواش دەکەن حزبە سیاسییەکان هەڵبوەشێندرێنەوە و پێیان وایە ئەو حزبانە بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و وێرانبوونی پارێزگاکانی باشوور.

جگە لەم داواکارییانە، دەستەی هەماهەنگییەکانی پارێزگاکانی باشوور داوا دەکات دەستوور دووبارە دابڕێژرێتەوە و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق جارێکی دیکە و بەپێی ویستی عێراقییەکان، بونیاد بنرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com