نوچەنێت: تایبەت
بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەهەموو هەرێمی کوردستان 3 ملیۆن و 77 هەزار و 642 هاوڵاتی مافی بەشداری کردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە.
بڕیارە رۆژی 30-9-2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمسیۆن تۆمارێکی نوێی دەنگدەرانی ئامادەکردووە، ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دڵنیابن لە هەبوونی ناوەکانیان لەو تۆمارە نوێ یەدا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شۆڕش حەسەن، بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی رایگەیاند “بەپێی تۆمارە نوێییەکە، کە کۆمسیۆن ئامادەیکردووە، لە هەموو هەرێمی کوردستان 3 ملیۆن و 88 هەزار و 642 هاوڵاتی مافی بەشداری کردنیان لە پڕۆسەی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان هەیە، کە بڕیارە 30-9-2018 بەڕێوەبچێت”.
بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمسیۆن، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی مافی بەشداری کردنیان هەیە لەپڕۆسەکەدا، بەپێی هەر پارێزگایەک بەم شێوەیە خستەڕوو:
١- پارێزگای هەولێر 1103732 هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەیە.
٢- پارێزگای سلێمانی 1193768 هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەیە.
٣- پارێزگای دهۆك 722908 هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەیە.
٤- پارێزگای هەڵبجە 68234 هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەیە.