گفتوگۆکانی تورکیا و ئەمریکا لەبارەی ئێران دەستیپێکرد

0

نوچەنێت: حۆڕییەت

رۆژنامەی حۆڕییەت لە هەواڵێکدا رایگەیاند، تورکیا و ئەمریکا گفتوگۆکانی خۆیان لە بارەی خولی نوێی گەمارۆکانی سەر ئێران دەستپێکردووە.

یاریدەدەری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن، سەبارەت بە گەمارۆ و ئابڵۆقەکانی سەر ئێران، دەڵێت: دەوڵەتی تورکیا و کۆمپانیاکانی ئەم وڵاتە، دەبێ ئاگاداری کاردانەوە و دەرهاویشتەکانی بازرگانی لە گەڵ ئێران بن. هەر بۆیەش گفتوگۆکان سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر ئێران لە گەڵ تورکیا بەردەوام دەبێت و لەم بارەوە ئاڵۆڕی زانیاری و بیروڕا دەکەن”.

رۆژنامەی حۆڕییەت جەخت دەکاتەوە، کە بەرپرسانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە گەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بانکی ناوەندی تورکیا و هەروەها چەندین کۆمپانیای گەورەی ئەم وڵاتە گفتوگۆیان کردووە.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لە سەر گرنگی دراوسێتی لە گەڵ ئێران کردۆتەوە و رایانگەیاندووە، کە پەیوەندییە بازرگانیەکانی تورکیا و ئێران لە گەڵ ئەوەی گرنگن، بەڵام دەبێ بۆچوونی لایەنی ئەمریکیش وەربگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com