داعش لەم ناوچانەی موسڵ باڵادەستە

0

نوچەنێت: تایبەت

خۆپیشاندان چەندین پارێزگای عێراقی گرتۆتەوە و چاوەڕوان دەکرێت فراوانتر بێت و لە کۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنییەکاندا نەمێنێت. بەرپرسێکی پارتی لە موسڵ دەڵێت “هۆکارەکەی باری ئەمنی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، وێرانی ناوچەکان لە موسڵیش ئەگەری دەستپێکردنی خۆپیشاندان زۆرە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسڵ، لەبارەی دۆخی موسڵ و ئەگەری خۆپیشاندان رایگەیاند: دۆخی موسڵ زۆر شێواوە و حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان توانای کۆنتڕۆڵکردنی رەوشەکەیان نییە.

سەعید مەمۆزینی دەڵێت “لای راستی موسڵ لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعش دایە؛ لە ناوچەی شرگات بۆ ناوچەی بەعاج، داعش دەسەڵاتی تەواوی هەیە و رێکخستن و شانە نوستووکانی سەریان هەڵداوەتەوە.

مەمۆزینی پێیوایە، کە بەهۆی ئەوەی لە بواری ئەمنی، ئابووری، وێرانی خانووەکان و  کێشەی کۆمەڵایەتی، ناڕەزایەتییەکی زۆر دروستبوو، بۆیە ئەگەری خۆپیشاندان ئەگەرێکی بەهێزە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com