نوچەنێت: رووداو
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بەشداریی 12 قسەکەری کوردستانی و دەرەوەی کوردستان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی “تێدێکس نیشتمان” هەولێر دەستیپێکرد.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە (21ی جولای) بە بەشداریی 12 قسەکەری کوردستانی و دەرەوەی کوردستان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تێدێکس نیشتمان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای هەولێر هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
لە کۆنفرانسەکەدا 12 قسەکەر لە بوارە جیاوازەکان باسی ئەزموونی کار و رێگای سەرکەوتنەکانیان دەکەن، کە پێنج لە قسەکەرەکان لە دەرەوەی باشووری کوردستانەوە هاتوون، 150 خۆبەخش لە سەرتاسەری باشووری کوردستانەوە بەشدارن لە رێکخستنی کۆنفراسەکە.
تێدێکس کۆنفراسێکی جیهانیە، ساڵانە لە زیاتر لە 160 وڵات لەلایەن گەنجانی خۆبەخشەوە رێکدەخرێت. تۆڕی میدیایی رووداویش سپۆنسەری میدیایی کۆنفرانسەکەیە.
قسەکەرەکانی کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆی تێدێکس نیشتمان
مەزهەر خالقی
ساڵی 1938 لە سنە لەدایکبووە
لە تەمەنی 8 ساڵییەوە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە
بڕوانامە ماستەری لە بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی لە زانکۆی تاران بەدەستهێناوە
ساڵی 1983 هاتووەتە باشووری کوردستان
هەمان ساڵ چووەتە دەرەوەی وڵات
باسیمە عومەر
9 ساڵ شارەزایی لە ئەندازیاریی پەرەپێدان لە عێراق
شارەزایی سەرەکی لە تەلارسازی هاوڕێی ژینگە
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەستپێشخەری پێناسە کردنی پێکهاتەی دیزاینی سەوز KESK
بڕوانامەی ئەندازیاری لە زانکۆی دهۆک
ماستەر لە ئەندازیاری لە زانکۆی ئەوبێرن لە ئەمریکا
نۆژین مستەفا
خەڵکی حەلەبی سووریا
بەهۆی شەڕەوە لە سووریا هەڵهاتووە
کەمئەندامبوونی باری پەنابەری قورستر کردووە
6 هەزار کیلۆمەتری بەپێ، بەلەم و پاس بڕیوە
پێشتر بەشداریی لە تێدێکس کردووە
بە هاوبەشی لەگەڵ کرستینیا لامب کتێبی” گەشتێكی مەزنی کچێک لەسەر کورسی کەمئەندامی لە سووریای وڵاتی شەڕدا” نووسیوە
مارسێلۆ بۆناتۆ
دامەزرێنەری هاوبەشی “ری کۆدید”
ریکۆدید- راهێنانی مرۆیی قازانج نەویستە
راهێنان بە لاوانی زیان لێکەوتوو دەکات تاوەکو ببنە سەرکردە لە کۆمەڵگەکنیان
لە ساڵی 2017وە، ریکۆدید راهێنانی بە زیاتر لە 300 منداڵ لە عێراق و تورکیا کردووە
دامەزرێنەری هاوبەشی دەستپێشخەری تەکنەلۆجی سرایڤە کە بەرگری و پەرە بە فێرکردن دەدات لە ژینگە پڕ تەحەداکاندا
پارتیک چاڤێڵ
ساڵی 1949 لە فەرەنسا لەدایکبووە
وێنەگری سەربەخۆی گۆڕەپانەکانی شەڕ
لە تەمەنی 17 ساڵییەوە، دەستی بە وێنەگرتن کردووە
رووماڵی زیاتر لە 20 وڵاتی پڕ لە قەیرانی جیهان کردووە
1995 خەڵاتی فۆتۆگرافەری میدیایی جیهانی وەرگرتووە بۆ رووماڵکردنی شەڕی گرۆزنی لە چیچان
نووسەری فیلمی دۆکیومەنتەرییە
نووسینی دوو کتێب بە زمانی فەڕەنسی لە 2003 و 2005
کەویار عەلی
تەمەنی 17 ساڵە و لە سلـێمانی دەژی
لە تەمەنی 15 ساڵی تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە
لەبەر خراپی باری تەندرووستیی بۆ ماوەی شەش مانگ خەوێندرا
دواتر بڕیاردرا لە هیندستان نەشتەرگەریی چاندنی ئێسکی بۆ بکرێت
بە یەکێک لە کچە گۆرانیبێژە سەرکەوتووەکان ئەژماردەکرێت
نینەب لاماسو
لە خێزانێکی ئاشووری لە شاری کەرکووک لەدایکبووە
لە تەمەنی 8 ساڵیدا خێزانەکەی ناچارکراون عێراق جێبهێڵن
زۆربەی تەمەنی منداڵیی لە ئاوارەییدا بەسەربردووە
ئێستا لە نێوان بەریتانیا و عێراقدا دەژیت
لە زانکۆی UCL ی لەندەن خوێندوویەتی
ماستەری لە زمانەکانی عیبری و ئارامیدا هەیە
ماستەری لە زمانی ئاشووری مۆدێرن لە زانکۆی کامبریج بەدەستهێناوە
دلۆڤان محەممەد عەبدوڵڵا
ساڵی 1996 لە هەولێر لە دایکبووە
ئێستا قوتابیی زانکۆیە لە کۆلێژی دەرمانسازی لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا
پێشتر لە بەشی دەرمانسازی قوتابی بووە لە سێ زانکۆی جیهانی
لە زانکۆی ڤینیسی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بێبەشکردنی کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤ، بەراوردی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و ئازادییە ئایینییەکان خوێندوویەتی
مەحموود موعەزەمی
دەروونناس و گوتاربێژێکی ئێرانییە
بەکارلۆریۆسی لە بایۆلۆژی، ماستەری لە بایۆفیزیک و دکتۆرای لە فێربوون و فێرکردنی کاریگەر لە زانکۆی تاران بەدەستهێناوە
1978 – 1998 سەرۆکی کۆمپانیای بازاڕی ئەلیکترۆنی بووە
ساڵی 1995 مەکتەبی کەمالی دامەزراندووە و بووەتە سەرۆکی
1998 – 2011 سەرۆکی کۆمپانیاکانی BEC بووە
رەوا محەممەد مەسعود
ناسراوە بە رەوا جەلیزادە
خەڵکی کۆیەیە
ساڵی 1990 لە بەغدا لەدایک بووە
لە تەمەنی 3 ساڵییەوە لە هەولێر دەژی
خێزاندارە و کارمەندی کۆمپانیایەکە
بەکالۆریۆسی لە یاسا هەیە
لە ساڵی 2005ـەوە دەستیکردووە بە نووسینی چیرۆک کردووە
لە ساڵی 2009ـەوە دەستیکردووە بە وێنەکێشان
ساڵی 2013 کاری هوونەری، دیکۆری ماڵ و نووسینەکانی لە وێبسایتەکەی بڵاودەکاتەوە
ساڵی 2016 یەکەم پێشانگای شێوەکاریی کردەوە و دەستیکرد بە فرۆشتنی بەرهەمەکانی
ساڵی 2018 دەستیکرد بە درووستکردنی پەیکەر
دوایین کاری فرۆشتنی تیشێرتە کە خۆی وێنەی لە سەر کێشاون
بیلال عەبدولواحید
سالی 1981 لە سلێمانی لەدایکبووە
لەبەر کەمدەرامەتی لە پۆلی 8 وازی لە خوێندن هێناوە
ساڵی 2003 هاوسەرگیریی کردووە
ئەژین گەیلانی
بەڕێوەبەری تۆڕی لاوانی نیشتمان
بڕوانامەی زانست لە زانکۆی سەلاحەددین
چالاکڤان لە بوارە مرۆییەکان
عەلی فازڵ
ئەکتەر و هونەرمەندی عێراقی