حەماس و ئیسرائیل رێکدەکەون

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

گوتەبێژی رێکخراوی حەماس، ئەمڕۆ شەممە 21ی جولای رایگەیاند، ئەم رێکخراوە بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە گەڵ ئیسرائیل، گەیشتۆتە رێککەوتن.

فەوزی بەرهوم، گوتەبێژێ حەماس، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە: بە نێوەندگیری نەتەوەیەکگرتووەکان و میسر، ئیسرائیل و حەماس لە سەر گەڕانەوەی تەناهی و ئارامی بۆ ناوچەکە رێککەوتوون.

رۆیتەرز راشێگەیاندووە، ئیسرائیل تاکوو ئێستا پێکهێنانی ئاگربەستی لە کەرتی غەززە رەت یان پشتڕاست نەکردۆتەوە.

رۆژی رابردوو، دوابەدوای کوژرانی سەربازێکی ئیسرائیلی لە لایەن چەکدارانی فەلەستینەوە، سوپای ئیسرائیل هێڕشە ئاسمانیەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت “ئامانجی ئەم هێرشانە، ناوەند و بنکە سەربازیەکانی حەماس بووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com