پلانێکی ئیسرائیل لە عێراق ئاشکرا دەبێت

0

نوچەنێت-جیرۆزالیم پۆست

رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست، بە پشت بەستن بە پێگەیەکی عەرەبی دەڵێت، ئیسرائیل لیستێکی دەست خستووە، کە  کۆی ئامانجەکانی ئێران لە سەر خاکی عێراق لە خۆدەگرێت.

بە گوێرەی پێگەی عربی الجدیدە، ئیسرائیل لیستێکی ئامانجەکانی ئێرانی لە سەر خاکی عێراق بە دەستهێناوە.

بە گوێرەی ئەم پێگە عەرەبیە، ئەم لیستە بریتییە لەو سایت و پێگە سەربازیانەی، کە  تاران چەک و تەقەمەنی پێدا بۆ سوریا بەرێ دەکات.

جیرۆزالیم پۆست جەخت دەکاتەوە، کە ئێڕان بە رێگەی ئەم ئامانجانەی لە عێراق، پشتیوانی لۆجستی لە بەرەكانی شەڕی سوریا دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com