هاوسەری سەرکردەیەکی تیرۆریست دەستگیر کرا

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

هاوسەری ئەبو چیچانی، سەرکردەی سەربازی داعش لە شاری ئیستەنبوڵ لە لایەن هێزەکانی دژە تیرۆری تورکیاوە دەستگیر کرا.

هێزکانی دژە تیرۆری ئیستەنبوڵم لە میانی ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر گروپێکی تیرۆریستی لە 5 ناوچەی جیاوازی ئەم شارە، 5 کەسیان بە تۆمەتی پێوەندی بە کاروباری تیرۆریستی دەستگیر کرد.

یەکێک لە دەستگیرکراوەکان “س.د” هاوسەری ئەبو عومەر چیچانی، سەرکردەی سەربازی داعشە، کە بە پاسپۆرتی تەزویر چووەتە ئەم وڵاتەوە.

تَرخان باتیراش ‌ویلی، بە ناوی خوازراوی عومەر چیچانی، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی داعش بوو، کە لە لە دوای کوژرانی ابوعبدالرحمان البیلاوی الانباری، وەک سەرکردەی سەربازی داعش دیاری کرا.

چیچانی لە ساڵی 2016، بە هۆی هێرشی ئاسمانی لە نەینەوا گیانی لەدەستدا. چیچانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە گەمارۆدانی کۆبانێ و شەڕی حەلەب بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com