عەبادی یاسایەکی پەرلەمانی رەتکردەوە

0

نوچەنێت

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رایدەگەیەنێت، عەبادی یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتارانی رەتکردووەتەوە و تانەشی لێدەدات.

چەند رۆژێک پێش ئێستا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە مەرسوومی ژمارە 49 و بە واژۆی فوئاد مەعسووم یاسای “ژمارە 73ی ساڵی 2018″ی پەرلەمانی عێراقی بۆ خانەنشینکردنی 328 پەرلەمانتاری خوولی سێیەم پەسندکرد.

لە راگەیێندراوێکدا نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بڵاویکردەوە “سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی یاسای ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران رەتدەکاتەوە، کە لە کەشێکی تەمومژاویدا ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە و سەرۆکایەتی کۆماریش پەسندیکردووە”.

عەبادی رایگەیاندووە، تانە لە یاسای “ژمارە 73ی ساڵی 2018ی پەرلەمانی عێراق” دەدات، بەهۆی ئەوەی رەزامەندی حکومەتی لەسەر وەرنەگیراوە، لەکاتێکدا دەرهاویشتەی دارایی هەیە.

ئەو یاسا نوێیانەی، کە پەسەندکراون بریتین لە:

– لە یاساکەدا بڕیاردراوە خزمەتی ئەندامی پەرلەمان بکرێتە 15 ساڵ، بەبێ رەچاوکردنی ماوەی خزمەت. لە کاتێکدا یاسای خانەنشینییە کە مەرجی داناوە بۆ وەرگرتنی موچەی خانەنشینی، کە دەبێت 15 ساڵی خزمەتی کردەیی ھەبێت.

– ئەو ماددەیەی یاساکە پێچەوانەی حوکمەکانی یاسای خانەنشیینە، کە دەڵێت “دەبێ کەسەکە تەمەنی لە 50 ساڵ کەمتر نەبێت لەکاتی خانەنشینیدا”، لەکاتێکدا یاسا نوێیەکەی پەرلەمان بڕیاریداوە موچەی خانەنیشنی تەواوەتی بۆ پەرلەمانتار خەرجبکرێت ئەگەر نەگەیشتبێتە تەمەنی 50 ساڵیش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com