هەڵوێستی نوێنەری سیستانی لەبارەی خۆپیشاندانەوە

0

نوچەنێت-سومریە نیوز

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، وێڕای رەخنەی توندی بۆ سەر دەوڵەتی عێراق، جەخت دەکاتەوە، کە خزمەتگوزاری دروشم نییە، بەڵکوو هەنگاوێکی کردەییە.

سەید ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ئەمڕۆ (هەینی 20ی جولای) لە خوتبەی نوێژی هەینی راشیگەیاند، کە خزمەتگوزاری بە خەڵک پێویستی بە کات هەیە، تاکوو بە کردەوە جێبەجێ بکرێت.

نوێنەری سیستانی گوتیشی: خزمەتگوزارت بە بەڵێن و دروشم جێ بەجێ نابێت، بەڵکوو بابەتێکی کردەییە و دەبێ بە کردەوە هەنگاوی بۆ بنرێت.

سەید ئەحەد سافی هەروەها گوتی “خزمەتگوزاری شیاو دەبێ لەسەر بنەمای متمانەی نێوان بەرپرسان و خەڵک بگاتە ئەنجام”.

لە لایەکی دیکەوە، محەممەد تەقی مودەڕسی، مەرجەعێکی باڵای شیعەکانی عێراق بە ئاماژەدان بە ناڕەزایی خەڵکی عێراق بەرامبەر بە بێ کاری و کێشەی خزمەتگوزاری، رایگەیاند: رووداوەکانی ئەم دواییانە ئاماژەیە بۆ کێشە و نەبوونی هاوکاری لە نێوان خەڵک و دەزگاکانی حکومەت، ئەم کێشانەش بۆتە هۆکارێک تاکوو هەندێک لایەن هەلەکە بقوازنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com