واشنتۆن و ئەنقەرە لەبارەی ئێران گفتوگۆ دەکەن

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

ئەمڕۆ هەینی 20ی جولای، شاندێکی هاوبەش پێکهاتوو لە دیپلۆماتکارانی وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەداری ئەمریکا، پرسی گەمارۆکانی سەر ئێران و هاوکاری راکێشانی پشتیوانی تورکیا بۆ ئەم ئامانجە، لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە تاوتوێ دەکەن.

لە کاتێکدا ئەنقەرە پێشتر رایگەیاندووە، کە پشتیوانی و پەیڕەوی لە گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران ناکات، ئەم شاندە بڕیارە ئەمڕۆ لە تورکیا لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.

رۆیتەرز لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار گواستوویەتیەوە، شاندەکە ئەم دواییانە سەردانی هیندی کردووە و ئەمڕۆش بۆ تاوتوێکردنی گەمارۆ و گوشارەکانی سەر ئێران، سەردانی ئەنقەرەی کردووە.

گوتەبێژێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا پشتڕاستی کردۆتەوە، کە دوو لایەن بە وردی سەبارەت بە گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر ئێران و راکێشانی پشتیوانی ئێران بۆ ئەم بابەتە، لە گەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە تورکیا گفتوگۆ دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com