حکومەتی عێراق ئەم بڕەپارەیە قەرزاری پارێزگای زەیقارە

0

نوچەنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار دەڵێت، بەشە پترۆدۆلاری پارێزگاکە لە لای بەغدا، تاوەكو ئێستا 800 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

رۆژی پێنجشەمە 19-7-2018 حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار، بەڵێنیدا كۆمەڵێك چاكسازی بۆ پارێزگاكە بكات، بەتایبەتی خەرجكردنی پترۆدۆلار.

یەحیا مەشرفاوی، سەرۆكی لیژنەی نەوت لە ئەنجومەنی پارێزگای زیقار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “بڕی ئەو پترۆدۆلارەی پشكی پارێزگای زیقارە و هێشتا لەلایەن حكومەتی فیدراڵییە، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو تاوەكو ئێستا 800 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی تێپەڕاندوە”.

یەحیا مەشرفاوی دەڵێت “خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە هاوكار دەبێت لە چارەسەركردنی زیاتر لە 60%ی كێشەكانی پارێزگاكە، لە قیرتاوكردنی رێگەكان، دروستكردنی پرد، قوتابخانە، داوودەرمانی پزیشكی و دابینكردنی هەلی كار لەڕێگەی بەخشینی قەرز بۆ دامەزراندنی پڕۆژە”.

سەرۆكی لیژنەی نەوت لە ئەنجومەنی پارێزگای زیقار جەختی كردەوە، کە “حكومەت توانای هاوكاریكردنی پارێزگاكانی باشووری هەیە لەڕێگەی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە، ئەگەر بڕێكی كەمیش بێت بۆ گەشەپێدانیان بە تایبەتی لەڕووی ئابووری و چارەسەركردنی كێشەكانیان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com