نوچەنێت: تایبەت
رۆژی پێنجشەممە 19-7-2018، دوو تەقینەوە لە موسڵ روویاندا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا. بەرپرسێکی پارتی-یش دەڵێت “هێزە ئەمنییەکان توانای کۆنتڕۆڵکردنی شارەکەیان نییە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسڵ، لەبارەی دۆخی ئەمنی موسڵ رایگەیاند: دۆخی ئەمنی موسڵ بە حەشدی شەعبی کۆنتڕۆڵ ناکرێ و هەر دوێنی دوو تەقینەوە روویدا، کە ئامانجیان حەشدی شەعبی بووە، بەڵام خەڵکی مەدەنی بووەتە قوربانی و سێ هاونیشتمانی گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
سەعید مەمۆزینی دەڵێت، تەقینەوەکان بەهۆی ئۆتۆمبیلەوە بووە لە هەردوو گەڕەکی ملاین و عەرەبی. گوتیشی “دۆخی موسڵ بە تەواوی شێواوە و لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنییەکاندا نەماوە”.