ژاپۆن سزای ئێڕان دەدات

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

رۆژی پێنجشەممە ١٩-٧-٢٠١٨، رۆژنامەیەکی ژاپۆنی ئاشكرای کرد، کە کۆمپانیا ژاپۆنیەکان ئامادەکاری بۆ ڕاگرتنی هاوردەکردنی نەوتی ئێران دەکەن.

بە گوێرەی رۆژنامەی نیک کەی، هەناردەکردنی نەوتی ئێران دەبێ تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر بە تەواوەتی رابگیرێت.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە بژاردەکانی دیکە بۆ دابینکردنی نەوتی ئەم کۆمپانیایە، سعودیە و ئیماراتن. ئەمریکا هۆشداری داوەتە کۆمپانیاکانی ژاپۆن، کە دەبی تا ٤ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ سەرجەم پەیوەندیەکانیان لە گەڵ ئێران ڕابگرن.

واشنتۆن جەخت دەکاتەوە، ئەگەر هەر وڵات، لایەن یان کۆمپانیایەک بیهەوێ نەوتی ئێران بکرێ، لە گەڵ سزای قورس بەرەوڕوو دەبنەوە.

لە لایەکی دیکەوە، بانکەکانی ژاپۆن رایانگەیاندووە، کە سەرجەم پەیوەندیەکانیان، کە پەیوەستە بە بواری کڕینی نەوتی ئێران، لە گەڵ ئەم وڵاتە دادەخەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com