نوچەنێت: تایبەت
شەوی رابردوو، ژمارەیەك تەقینەوەی تیرۆریستی لە كەركوك ڕوویدا، بەرپرسێکی ئەمنیشی دەڵێت “10 تەقینەوە بوون و تێیدا 11 کەس بریندار بوون”.
میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان، لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو، كەركوک و دەورووبەریان داگیر كرد و لەو كاتەوە دۆخی ئەمنیی شارەكە ئارامی بە خۆیەوە نەبینیوە و داعشیش پەرەی بە رێکخستنەکانی داوەتەوە و بە جۆرێک بووەتە مەترسی جددی لە سنوورە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەرچاوەی ئەمنی لە کەرکوک، لەبارەی تەقینەوەیکەی ئەو شارە رایگەیاند: ژمارەی تەقینەوەكان 10 تەقینەوە بووە و لە ڕێگای بۆمبی چێندراو -و بۆمبی دەستییەوە ئەنجام دراون و و لە گەڕەكاكانی ڕێگای بەغدا و حیسابات و شۆریجە و عرووبە” ڕوویانداوە، بەو هۆیەشەوە 11 كەس بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، شەوی چوارشەممە 18 جولای، سێ هاوەن ئاراستەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی كەركوك كراون و زیانی گیانی نەبوو بەڵام زیانی ماددی زۆری هەبووە.