نوچەنێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی جولای، ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانى ئه‌نبار هاوهەڵوێستی خۆیان دژ بە حکومەت راگەیاند و داوایان له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان كرد، هه‌ڵوێستى خۆیان به‌رامبه‌ر حكومه‌تى عێراق ڕابگه‌یه‌نن.
بە گوێرەی ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانى ئه‌نبار، کە له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند “گه‌لى عێراق له خوارووی عێراق ده‌ستیان به‌خۆپیشاندانى ئاشتییانه كردووه و داواى مافه ڕه‌واكانى خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وان داواى خزمه‌تگوزاری، ئاو و كاره‌با ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌موو داموده‌زگاكان له گه‌نده‌ڵی پاك بكه‌نه‌وه”.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه خۆپیشانده‌ران داواى پاراستنى خاكى عێراق و سه‌ربه‌خۆبوونى ده‌كه‌ن له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى ده‌ره‌كى به‌بێ ئه‌وه‌ى ئێران و توركیا و سعوودیه و ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادان، ده‌ست له‌كاروبار و سه‌روه‌رى عێراق، وه‌ربده‌ن.
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان وه‌كو عه‌شیره‌ته‌كانى ئه‌نبار، هاوهه‌ڵوێستن و بێ به‌ریی خۆیانیش له‌هه‌ر كه‌سێكى سه‌ر به‌عه‌شیره‌ته‌كانیان ڕاده‌گه‌یه‌نن، گه‌ر له نێ هێزه ئه‌منییه‌كاندا بێت و ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر خۆپیشانده‌ران.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا، نووسیویانه، كه ئه‌م حكومه‌ته، هاوپه‌یمانێتییه‌كى تایفییه و سه‌ر به ئێرانه، كه ڕقیان له‌گه‌لى عێراقه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانى، بۆیه داوایان له وڵاته عه‌ره‌بى و ئیسلامییه‌كان كرد، چاو به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقی، بخشێننه‌وه.