ئەمڕۆ دوو پێشمەرگە شەهید بوون

0

نوچەنێت

بەرپرسێکی هێزی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) رایدەگەیەنێت، بەهۆی تۆپبارانکردنی ناوچەی سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئێرانەوە دوو پێشمەرگەیان شەهید بوون.

ماوەی چەند ساڵێکە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە نزیک سنوورەکانی ئێران خۆیان جێگیر کردووە و ناوە ناوە چالاکی سەربازی ئەنجام دەدن، لە بەرانبەردا سوپای پاسدارانی ئێران، بۆ بەرپەرچ دانەوە و فشار دروستکردن ئەو ناوچانەی سەرسنوور بەشێوەی چڕ تۆپباران دەکات زۆر جار زەرەر و زیانی گیانی مادیی زۆری لێدەکەوێتەوە. 


لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەرچاوەیەکی سەربازی حدکا، لەبارەی تۆپبارانکردنی پێشمەرگەکانیان لە لایەنی ئێرانەوە رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 17-7-2018، سوپای پاسداران ناوچە شاخاوییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان له سنوورەکانی پیرانشار و چۆمان و سیدەکانی تۆپباران کرد و بەداخەوە دوو پێشمەرگەی بەوەجی هێزی پێشمەرگە به ناوەکانی “رەحیم رۆستەم داستان” خەڵکی مەهاباد و “ئیدریس دەرویشی” خەڵکی پیرانشار شەهید بوون.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، به هۆی چڕی تۆپبارانەکه جیا لە شەهید بوونی ئەوە دوو پێشمەرگەیە، زەرەر و زیانی ماددی زۆر بە خەڵکی ناوچەکە گەیشتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com