نوچەنێت: ئاژانسەکان
ناوەندێکی نێودەوڵەتی دەڵێت “شۆِرشی برسییه‌كان” له عێراق فراوانتر ببێته‌وه و جگه له ته‌واوى شاره‌كانى عێراق، ئوردن و میسڕیش بگرێته‌وه.
ناوه‌ندی دادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌پێدان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا داوا له گه‌نجانى عێراق ده‌كات، حكومه‌تی گه‌ل پێكبهێنن و ده‌ست به‌سه‌ر سامان و سه‌روه‌تى به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كاندا بگرن و دادگاییان بكه‌ن، میلیشیا مه‌زهه‌بی و تایفییه‌كانیش له‌ناو ببه‌ن.
زه‌یدان قه‌نایی، گوته‌بێژى ناوه‌ندەکە رایگه‌یاند “یه‌كگرتنى سه‌رانى گه‌نده‌ڵى له‌عێراق، كه له سه‌ركرده سیاسی و حزبی و حكومییەكان و هه‌روه‌ها میلیشیا مه‌زهه‌بییه‌كان، پێكهاتوون، هاوپه‌یمانییه‌تێكه دژ به گه‌لى عێراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه”.
گوته‌بێژى ناوه‌ندەکە جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه سه‌رناى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ه گه‌نده‌ڵه، هۆكارن بۆ داڕمانى ئابوورى عێراق. گوتییشی “سه‌ربارى ئه‌وه‌ى بودجه‌ى ساڵانه‌ى ده‌وڵه‌ت سه‌دان ملیار دۆلارى ئه‌مریكی بووه، به‌ڵام بێ كاری و گه‌نده‌ڵى و بێ به‌شكردنى عێراقییه‌كان له داهاتى نه‌وت و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌رهه‌مى ئه‌و گه‌نده‌ڵانه بووه”.
ناوه‌ندی دادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌پێدان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا پێشبینی ده‌كات، کە “شۆِرشی برسییه‌كان” بگاته هه‌موو پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق و ته‌واوى شار و شارۆچكه‌كای دیكه‌ش بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها درێژه‌ش بكێشێت بۆ وڵاتانى تر‌ى وه‌ك ئوردن و میسڕ.