کاریگەری راگرتنی هەناردەی نەوتی کەرکوک

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، راگرتنی نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، زیانی زۆر گەورەی لە ئابووری عێراق داوە.

لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، هەناردەی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بە بۆری بۆ تورکیا، لەوێشەوە بۆ بەندەری جەیهان، بەبڕیاری حکومەتی عێراق راگیراوە، لەماوەی ڕابردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق گفتوگۆیان لەسەر دەستپێکردنەوەی دووبارە هەناردەی نەوتی کەرکوک لەڕێگای هەرێم  کرد، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، تاریق گەردی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە لیژنەی نەوت و گاز، سەبارەت بە هەناردەی نەوتی کەکوک، رایگەیاند “تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نەوتی کەرکوک لە رێگای بۆرییەوە و لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی دەرەوەی عێراق بکرێت”.

تاریق گەردی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە راگرتنی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، زیانی زۆر گەورەی لە ئابووری عێراق داوە، چونکە پێشتر ڕۆژانە نزیکەی 350 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکرا، بەڵام ئێستا نەوتەکە ناڕوات و بودجەش وەکو پێویست نییە.  

ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق گوتیشی “هەناردەی ئەو نەوتەی کەرکوک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە لە چوارچێوەی رێککەوتنێک بوو، بۆ پشکی 17%ی هەرێم سوودمان لێوەر دەگرت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرانبەردا، هیچ بڕە پارەیەکی لەحکومەتی عێراق وەر نەدەگرت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com