نوچەنێت: تایبەت
فیدراسیۆنی پەنابەرانی سەراسەر عیراق لە هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو پەنابەرانەی لە گرتووخانەکانی تورکیادان و زیندانى كراون و لەئایندهیهكى نزیکدا لهڕێگهى فڕۆكهخانهى ههولێرهوه دهیانگهرێننهوه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی سەراسەری عێراق لە هەرێم راگهیاند: ئەو پەنابەرانەی لە گرتووخانەکانی تورکیان، کە لیستەکە لە ناوی 55 پەنابەر پێکهاتووە و لە ئێستادا لە گرتووخانەکانی تورکیادا زیندانی کراون.
ئاری جەلال گوتیشى، فیدراسیۆنی پەنابەران بە هاوکاریی دەزگای کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا و باڵیۆزخانەی عێراق، کاروباری یاساییان بۆ تەواو کردوون و لە داهاتوویەکی نزیکدا لهڕێگهى فڕۆكهخانهى ههولێرهوه دهیانگهرێننهوه”.
سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران ئاماژە بەوە دەکات “بەشێك لەو پەنابەرانە چەند مانگێکە لە گرتووخانەکانی تورکیادا زیندانی کراون”.
دەقی ناوی ئەو پەنابەرانەی لە زیندانەکانی تورکیادان:

