نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ گروپی 16ی ئۆکتۆبەری یەکێتی، زۆر زەحمەت دەبێ لەگەڵیان پێکەوە بچینە بەغدا و یەکهەڵوێست بین.
شارەزایان و چاودێرانی سیاسی کورد پێیانوایە، کە کورد پێویستە لایەنە سیاسییە کوردییەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن، یان بەلانی کەمە لە بەغدا، بۆ ئەوەی چیدی پەرتەوازەیی ماڵی کورد، نەبێتە هۆی لێکدابڕان و لەدەستدانی دەستکەوتەکان و تێپەڕاندنی یاسا لە دژی بەرژەوەندی کورد.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، لەباری پڕۆژە و فراکسیۆینی هاوبەشیان لە گەڵ یەکێتی بۆ بەغدا، رایگەیاند: ئێمە زۆر هەوڵماندا لە گەڵ لایەنەکان بە هاوبەشی بەیەکهەڵوێست بچینە بەغدا، بەڵام لەگەڵ یەکێتی گروپی 16ی ئۆکتۆبەر بێ، زۆر زەحمەت دەبێ لەگەڵیان پێکەوە بچینە بەغدا، ئەگەریش ئەو خەڵکە نیشتمان پەروەرەیان بێ زۆر ئاسان دەبێ و تەنانەت پێویستیشە لەگەڵیان هاوپەیمان و یەکدەنگ بین.
عەلی عەونی دەڵێت، بزووتنەوەی گۆڕان لە بنەڕەتدا بۆ تێکدان دامەزراوە و سەریان لێ شێواوە، بەڵکو بە بەرنامە کار بو شکاندنی هەموو دەستکەوت و پیرۆزیەکان هەرێم دەکەن.
ئەو بەرپەسەی پارتی ئاماژە بەوە دەکات، کە دوو بەرە لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، کە بەرەیەکیان نیشتمان پەرەوەرە چە هەوڵێک بۆ سەرخستنی مافەکانی کورد دەدات و بەرەیەکشیان کاری تێکدانە، کە دیبینین چۆن دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان دەجووڵێنەوە.