هێزێکی دیکەی عێراقی بەرەوە بەغدا کشایەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

خۆپیشاندانەکانی عێراق رۆژ بەرۆژ لە پەرەسەندندایە و ژمارەی کوژرا و بریندارکان بەرز بۆتەوە و ئەگەری هەیە زۆربەی ناوچەکان بگرێتەوە، بەرپرسان هەوڵ دەدەن نەهێڵن لە بەغدا خۆپیشاندان و پشێوی رووبدات. بەرپرسێکی پارتی-یش لە موسڵ دەڵێت “هێزێکی عێراقی لە بەقشیقە کشاوەتەوە بەرەو بەغدا”. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسڵ، لەبارەی کشانەوەی هێزە عێراقییەکان لەو سنوورە رایگەیاند: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێم گەیشتووە، هێزێکی عیراقی لە ناوچەی بەعشیقە کشاونەتەوە و چوونە بۆ بەغدا، کە ئەگەری هەیە بۆ پاراستنی باری ئەمنی بەغدا بێ لە بەر خۆپیشاندان.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسڵ، ئاماژە بەوە دەکات، کە “حونێن قەدوو”، سەرۆکی تەجەموعی دیموکراتی شەبەک، (دژی کوردە و شەبەک بە کورد نازانێ)، ماڵی خۆی بارکردووە و رووی لە بەغدا کردووە.

سەعید مەمۆزینی پێیوایە، کە بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە عێراق هاتۆتە پێش، ئەوانە ترسیان لێ نیشتووە، لەوە نیگەرانن خۆپیشاندان ئەو ناوچانەش بگرێتەوە، چونکە خەڵک لێیان ناڕازییە. گوتیشی “ئەو ناوچانەی ماددەی 140 دەیگرێتەوە بە ئاشکرا داوای گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com