ترەمپ رەخنە بارانکرا

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

بەشێک لە سیاسەتمەدارانى ئەمریکا رەخنەیان لە قسەکانى دۆناڵد ترەمپ گرت لەبارەى بەرگریکردنى لە روسیا لە دۆسیەى تێوەگلانى ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا لەساڵى 2016.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە دوێنێ دووشەممە 16-7-2018، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دواى کۆبونەوەى لوتکە لەگەڵ پوتین رایگەیاندبوو “هیچ هۆکارێک نییە بۆ تۆمەتبارکردنى روسیا بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا، هۆکارى خراپى پەیوەندییەکانى ئەمریکا و روسیاشی خستبووە ئەستۆى ئیدارەکانى پێشووى ئەمریکا.
جۆن مەککین، سیناتۆرى دیارى کۆمارییەکان، کۆبوونەوەى لوتکەى ترەمپ و پوتین، بە هەڵە دەزانێ و دەڵێت، ترەمپ خراپترین رۆڵى گێڕاوە و هەرگیز کەسێکى وا بەزەلیلى نەبینیوە لەبەردەم سەرۆکێکى تاکڕەودا، (مەبەستى پوتین، ـە).

هەروەها لەبەیاننامەیەکدا پۆڵ رایان، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا، رەخنەى توندى لە قسەکانى ترەمپ گرت و رایگەیاند “پێویستە ترەمپ بزانێت، کە روسیا هاوپەیمانى ئەمریکا نییە”.

هاوکات جاک شومر، سەرۆکى پارتى دیموکراتەکانى ئەمریکا ئاماژەى بەوەداوە، هەڵسوکەوتەکانى ترەمپ، رکابەرەکانى ئەمریکاى بەهێز کردووە و لەبەرانبەردا بەرگرى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى لاواز کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com