ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەسەر بابەتێکی گرنگ کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت

پەرلەمانی کوردستان، بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.

بەپێی راگەێندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕؤ سێشەممە ١٧-٧-٢٠١٨، کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری دانیشتنی ژمارە (٨)ی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم، لە خولی هەڵبژاردنی جوارەمی پەرلەمان، دا.

لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، بەپێی حوكمەكانی بڕگە (١ی ماددە (٢٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژمارە (٨)ی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان لە كاتژمێر (١٠)ی پێش نیوەڕۆ ئەنجام دەدات.

بەپێی ئەم راگەێندراوە،  لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ، پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت، كە لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادەكراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com