بەرپرسێکی پارتی: لەو زوڵمە بێ دەنگ نابین

0

نوچەنێت: تایبەت

بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەى دادوەرانى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن لە عێراق لە قەزای سێمێل، سەیری هەر 197 سندووقى دەنگى ئاوارەکانى موسڵیان کرد، کە زۆربەیان دەنگى کوردانى ئێزدیی شنگال بوون، بڕیاریاندا هیچ دەنگێک ئەژمارنەکرێت، بەرپرشێکی پارتی-یش دەڵێت “پارتی لەو زوڵمە بێ دەنگ نابێ”.

دوایى کۆتاییهاتنى پرۆسەى دەنگدانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، کۆمیسیۆنى باڵای هەڵبژاردن بڕیاریان دابوو دەنگى 197 سندووقى ئاوارەکانى موسڵ، کە زۆربەیان خەڵکى شنگال بوون ئەژمار نەکرێت، پارتى دیموکراتى کوردستان سکاڵای لە کۆمیسیۆن و دادگای باڵایى فیدراڵى عێراق تۆمارکردبوو و داوایانکردبوو دەنگى ئاوارەکان ئەژماربکرێت، خەڵکى شنگال چاوەڕێی بڕیارى لیژنەى دادوەرانى کۆمیسیۆن بوون، بەڵام ئەوانیش بڕیاریاندا دەنگى ئەوان ئەژمار نەکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسڵ لە بارەی هەژمارنەکردنی دەنگی ئاوارەکانی ئەو پارێزگایە، رایگەیاند: ئەمە ئێمە پێی دەڵێن ئەنفاڵی دەنگەکان، ئەمە جۆرێکە لە زۆڵم و دەنگدەرەکان زۆربەیان دەنگیان بە پارتی داوە، ئێمە سەرەوەی خۆمان لێ ئاگادار کردۆتەوە و چاوەڕی رای ئەوان دەکەین.

سەعید مەمۆزینی دەڵێت، پارتی لە شنگال پێشتر شەش کورسی هێناوە، بەڵام لەم هەڵبژاردنە، لەبەر ئەوەی ئەژمار نەکرا هیچ کورسییەکمان نەهێناوە. ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دەنگی پارتی. گوتیشی، پارتی بێ دەنگ نابێ و سکاڵا تۆمار دەکات. 

بەپێی زانیارییەکان، نزیکەى 60 هەزار دەنگ لەو 127 سندووقەدابوون، ئەگەر ئەژمار کرابان زۆربەى دەنگ بۆ پارتى دەبوون.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com