لە کەرکوک بڕیاری چۆڵکردنی سێ گوندی کوردی دەردەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری چۆڵکردنی چەند گوندێکی کوردی لە کەرکوک دەرکرد، ئێمە لە ئەنجومەن رێگریمان لێکرد.

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، کە داوای چۆڵکردنی سێ گوندی کوردی لە کەرکوک دەکات، کە دەکەونە نزیک سنورەکانی کۆمپانیای نەوتی باکورەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە, کە چەند گوندێکی عەرەبی دەکەونە ئەو سنورە، بەڵام بڕیارەکە تەنها داوای چۆڵکردنی گوندە کوردییەکان دەکات.  ‌

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەحمەد عەسکەری, سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، سەبارەت بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند “دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری چۆڵکردنی چەند گوندێکی کوردی لە کەرکوک دەرکرد، ئێمە لە ئەنجومەن رێگریمان لێکرد، نەمانهێشت بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت، گوتمان بەهیچ شێوەیەکی ڕێگا بە کارێکی لەو شێوەیە نادەین، بڕیارەکەشمان ڕەتکردەوە”.

هەروەها گوتیشی “پەیوەندیمان بەوەزیری نەوتی عێراق و پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوکەوە کردووە و پێمان گوتن ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەن ئەوا ماندەگرین، چونکە ئەوە شتێکی نا دەستوری و نایاساییە، هەر ئەنجامێکیشی لێبکەوێتەوە ئێوە لێی بەرپرسن”.  

لەبارەی دەرکردنی بڕیارەکەش عەسکەری گوتی “بڕیارەکە وەزیری نەوتی عێراق دەریکردبوو، بەڵام گوتی من داوام کردووە لیژنەی بۆ دروستبکرێت و نەم گوتووە چۆڵبکرێت و خەڵک دەربکەن، کە زانیان بابەتەکە یان لێ گەورەکرا هەموویان خۆیان لە بەرپرسیارێتییەکە دزییەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com