نوچەنێت
دوای پشتگیری لە خۆپیشاندەران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، هاوكات بڕیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى خستە به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران.
زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان له زۆرێك له شار و شارۆچكه‌كانى عێراق، به‌تایبه‌ت شیعه‌نشینه‌كان ده‌ستىپێكردووه و داواى خزمه‌تگزارى و ئاو و كاره‌با و هه‌لى كار و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی به گولـله و توندتویژی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و بو هۆیه‌شه‌وه، تا ئێستا لانی كه‌م 11 خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانى دیكه بریندار كراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی جولای، معه‌ن عه‌بد حه‌نتووش، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، پشتیوانی خۆى بۆ خۆپیشانده‌رانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق، كه زیاتر هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كردووه، ده‌رده‌بڕێت.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا دەڵێت “پشتیوانی ته‌واوى خۆم بۆ مافه ره‌واكانى خۆپیشانده‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نم و بڕیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له پۆسته‌كه‌م ده‌خه‌مه به‌رده‌ست خۆپیشانده‌ران”.