نوچەنێت: تایبەت
لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان، دژی چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چوخ ئه‌نجامدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە لە كۆتایی مانگی رابردوویش هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له چیای قه‌ره‌چوغ، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له دژی داعش ئه‌نجامدابوو و توانییان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری رێكخراوه‌كه‌ش بكوژن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانەی، کە ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە یەکەی 80 بە نوچەنێتی راگەیاند: هەرچەند خۆم بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە نیم، بەڵام هێزی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان ئۆپەراسیۆنێكی هاوبه‌شیان دژی چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چوخ ئه‌نجامدا.
ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە دەڵێت، فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به چڕی چیایەکی نزیك لە شارۆچكه‌ی مه‌خموور، بۆردوومان کرد.