پشتگیری بەرپرسان و پەرلەمانتاران لە خۆپێشاندەران بۆ چییە؟

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی خۆلی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لێدوانی کۆمەڵێک بەرپرس و پەرلەمانتار بۆ پشتگیری خۆپیشاندەران، بۆ ئەوەیە ترسیان لە پێگەکەی خۆیان هەیە. دەشڵێت “کاریگەری لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت”.

ماوەی نۆ رۆژە لە شارەکانی عیراق خۆپیشاندان دژی کەمی خزمەتگوزاری بەردەوامە، بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا نزیکەی شەس کەس کوژراو و 165 کەس-یش، بریندار بوونە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، تاریق گەردی، ئەندام پەرلەمانی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، رایگەیاند “خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی عێراق کاریگەری لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت، لەوانەیە هەر نەتوانرێت حکومەت پێکبهێندرێت، ئێمە وەکو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەستمان دەکرد، زۆرجار نوێنەرانی بەسرا بەتایبەتی کەموکوڕی و گلەییەکانی شارەکانی خۆیان دەهێنا پەرلەمان و باسیان دەکرد، بەڵام نە پەرلەمان بەجددی وەری دەگرت، نە حکومەت ئاوری جددی لێ دەدایەوە”.

تاریق گەردی گوتیشی، کەموکوڕی زۆرە لەڕووی خزمەتگوزاریییەوە، پێویستە ڕەچاوی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی بەسرە بکرێت، چونکە نەوتی بەسرە زیاترلە ٧٠%ی بوودجەی هەموو عێراق دابین دەکات.

 پەرلەمانتارەکەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، دەشڵێت “لێدوانی کۆمەڵێک بەرپرس و پەرلەمانتار بۆ پشتگیری خۆپیشاندەران، بۆ ئەوەیە ترسیان لە پێگەکەی خۆیان هەیە، ئەگەر ئەوان بەرژەوەندی خەڵکەکەیان لە بەرچاو بوایە پێشتر هەوڵی چارەسەکردنیان دەدا نەک ئێستا، چونکە ئەوانە بەشێکن لە دەسەڵات”.

تاریق گەردی ئاماژە بەوە دەکات، کە نابێت حکومەتی عێراق چاوەڕیی کات بکات، پێویستە هەموو عێراق بەشێوەیەکی ڕیشەیی لەڕووی خزمەتگوزارییەوە چارەسەر بکرێت، بە جۆرێک، کە هاوڵاتی عێراق هەست بە هاوڵاتی بوونی خۆی بکات.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com