دە رۆژە خۆپیشاندان لە شارە شیعە نشینەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەردەوامە. خۆپیشاندەران دروشمی نەبوونی خزمەتگوزاری و بێکاری بەرزدەکەنەوەو داوای دەستبەجێ دابینکردنی خزمەرگوزاری دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، تا دوێنێ نزیکەی شەش کوژراو و ١٦٥ بریندار لە هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان هەبوو. ئەمڕۆش خۆپیشاندەران رێگەی سەرەکی بەغدا- واست، یان گرتووە و سەدان کەس لەسە رێگاکان بڵاوەیان پێکراوەو تایە دەسوتێنن.
خۆپیشاندران دەڵێن، گەندەڵی هەموو جومگەکانی حکومەتی گرۆتۆتەوە و داوای دەستبەجێ دەست لەکارێشانەوەی بەرپرسان دەکەن.
بەمەبەستی ئارام کردنەوەی دۆخەکە، حەیدەر عەبادی بڕیاری تەرخانکردنی ٣ تریلیۆن دینار و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و دابینکردنی ١٠ هەزار هەلی کاری بۆ پارێزگای بەسرە، راگەیاند، بەڵام ئەم بڕیارانە کاریگەرییان لەسەر کپکردنەوەی ناڕەزاییەکان نەبوو، بەڵکو زیاتر تەشەنەی کردووە.