ژنێک بەبرینداری دەدۆزرێتەوە

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی بە مەبەستی کوشتن دەیبەنە دەرەوەی شارۆچکەکەیان، سێ گوللەی لێدەدەن و جێی دەهێڵن، بەڵام پۆلیس بە برینداری دەدۆزێتەوە.

بەپێی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی، شەوی رابردوو ١٥/١٦ی ٢٠١٨، بەبوونی تەرمی ژنێک لەنزیک گوندی (نور)ی سەر بە ناحەی شۆڕش ئاگادار دەکرێنەوە، کاتێک دەگەنە شوێنی روداوەکە. ژنەکە گیانی لە دەسنەداوەو بریندارە. پۆلیس دەیبەنە نەخۆشخانەو ئێستا لە ژێر چارەسەرکردندایە.

ژنەکە تەمەنی ٢١ساڵە. بەپێی گوتەی خۆی بۆ پۆلیس ئاشکرای کردووە، کە لەلایەن باوکی و مامییەوە بەمەبەستی کوشتن لێیدراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com