ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عیراق، لەبەرزبوونەوەدایە

0

نوچەنێت

دوای بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی عیراق، ژمارەی قوربانیان زیاد دەبێت و ئەمڕۆ دوو خۆپیشاندەری تر بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی عیراق کوژران.

ماوەی نۆ رۆژە لە شارەکانی عیراق، خۆپیشاندان دژی کەمی خزمەتگوزاری بەردەوامە. بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا نزیکەی شەس کەس کوژراو و ١٦٥ کەس، بریندار بوونە.

خۆپیشاندەران دەڵێن، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ خۆپیشاندەران توندوتیژن و بە گولە وەلامی خۆپیشاندەران دەدەنەوە.

هەر ئەمڕۆ دوو خۆپیشاندەر لە شاری سەماوەی ناوەندی پارێزگای موسەننا، دوو کەس بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی عیراق کوژران. ١٦٥ کەس لە هاوڵاتی و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

شایانی ئاماژە پێکردنە تائێستا خۆپیشاندان شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراقی وەکو شارەکانی، بەسرە، نەجەف، کەربەلا و بابل-ی گرتۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com