نوچەنێت: تایبەت
ئەمڕۆ (یەكشەممە 15-7-2018) بۆ سێیەمجار یاسای بەكرێدانی خانووبەرە هەمواركرایەوە. جێگری سەرۆکی لیژنەی كاروباری یاسایی پەرلەمان-یش دەڵێت “یاساكە لە بەرژەوەندی لایەنی كرێچی هەمواركراوەتەوە”.
یاسای بەكرێدانی خانووبەرە، سێیەمینجارە هەموار دەكرێتەوە، لە هەموارەكانی پێشوتردا كرێچییەكان باسیان لەوە دەكرد.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. بەهار مەحموود، جێگری سەرۆکی لیژنەی كاروباری یاسایی پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای کرێچی راگەیاند “لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان یاسای ژمارە 87ـی ساڵی 1979، کە تایبەتە بە بەكرێدانی خانووبەرە، هەمواركرایەوە. هەمواركردنەوەكەش هاوسەنگییەكی تێدایە”.
بەهار مەحموود دەڵێت، زیاتر لە بەرژەوەندی لایەنی كرێچیە و هەموو ئەو گرفتانە چارەسەر بوون، كە لە هەمواری دووەمی یاساكەدا دروست ببوون. گوتیشی “بەكرێدانی موڵكیش بەشێوازی سەرقوفڵە بە جۆرێك لە یاساكەدا چارەسەرێكی بۆ دۆزراوەتەوە”.